ئەمریكا ستایشی هەوڵەكانی عێراق دەكات لەبەرامبەر كۆنترۆڵكردنی بازاڕی دراو

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمریكا گەشبینە بەرامبەر بە رێوشوێنەكانی كۆنترۆڵكردنی بازاری دراو لە عێراق و پشتیوانی لە پلانەكانی كابینەكەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق دەكات.

ئێلینا رۆمانۆسكی، باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق لە میانەی دیدارێكیدا لەگەڵ سودانی رایگەیاند، وڵاتەكەی خۆشحاڵە بە هاریكارییەكانی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق.

دەشڵێت، ئەمریكا نایەوێت هیچ مامەڵەیەك بە بازاڕی دراوەوە بكات، لەبەرئەوەی كاریگەریی نەرێنی لەسەر ئابووری هەیە.

باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق دوپاتیشی كردەوە، پشتیوانی هەوڵەكانی حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق دەكەن بۆ رووبەرووبوونەوەی گەندەڵی و سپیكردنەوەی دراو، بە تایبەتی كە ژمارەیەك كۆمپانیا لە رێگەی بەڵگەنامەی ساختەوە كار بۆ ناردنەدەرەوەی دۆلار بە ناوی جیاجیا دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا