هاوردەکردنی مریشک لە چوار وڵاتەوە بۆ عێراق قەدەغە دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق هاوردەکردنی پەلەوەر لە چوار وڵاتەوە قەدەغە دەکات کە حاڵەتی تووشبوون بە ئەنفلۆنزای باڵندەیان تیادا تۆمار کراوە.

محەممەد خزائی، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: وەزارەت بڕیارێکی دەرکرد و ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆ و لایەنە پەیوەندیدارەکانی کرد بۆ ئەوەی ڕێگری بکەن لەهاوردەکردنی پەلەوەر بە هەموو جۆرەکانیەوە لە تورکیا، ڕۆمانیا، نەمسا و بۆلیڤیا.

وتەبیژی وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو بڕیارە بەهیۆی ئەوەیە کە ئەو وڵاتانە تووشبوونیان بە ئەنفلۆنزای باڵندە تۆمارکردووە.

هەروەها وەزارەتى ناوبراو ئەوەشى خستەڕوو، ئەو پەلەوەرانەی لە بازاڕە ناوخۆییەکان بەردەستن، مەترسییان لەسەر نییە، هەموویان پشکنینیان بۆ کراوە، ڕێگریکردن لە هاوردەکردن لەو وڵاتانە هیچ کاریگەرییەکی نابێت لەسەر نرخی پەلەوەر لە بازاڕە ناوخۆییەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا