خۆپیشاندان دژی كاندیدەكەی چوارچێوەی هەماهەنگی دەستی پێكرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەدوای دوو رۆژ لە دیاریكردنی كاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق ژمارەیەكی زۆر لە لایەنگرانی رەوتی سەدر دەستییان بە خۆپیشاندان و نارەزایەتی كرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 27 ی تەمموز، پێگەی شەفەق نیوز بڵاویكردووەتەوە:” خۆپیشاندانی ژمارەیەكی زۆر لەلایەنگرانی رەوتی سەدر دژی كاندیدكردنی محەمەد شیاع سودانی لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگییەوە بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە گۆرەپانی تەحریر دەستی پێكردووە و لەئیستادا پردی كۆمارییان بەرەو ئاڕاستەی ناوچەی سەوز تێپەڕاندووە”.

ئاماژە بەوەشكراوە:” هێزێكی زۆری ئەمنی لە شارەكە و بەدەوری خۆپیشاندەراندا بلاوەی پێكراوە و رێگای هاتن لە كەرادەوە بۆ گۆرەپانی تەحریر داخراوە و پشتێنەیەكی ئەمنی چڕیش بەدەوری ناوچەی سەوزدا بەستراوە بەهۆی ئەوەی تەواوی خۆپیشاندەران بەرەو ناوچەی سەوز دەڕۆن”.
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت لە 14ی ئەم مانگەدا موقتەدا سەدری رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێكیدا ئاماژەی بەوەكر دیاریكردن بۆ گەلە و منیش پشتیوانی دەكەم كە چاودێرانی سیاسی پێیان وابوو مەبەستی دیاریكردنی سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراقە.

هەر لەو بارەیەوە دوو رۆژ پێش ئەنجامدانی نوێژە بەكۆمەلەكەی سەدر رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی لە راپۆرتێكدا ئەگەرەكانی دروستبوونی كودەتای لەلایەن سەدرییەكانەوە لە عێراق خستەڕوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا