تاڵیبان ئەفسەرێك و چەند سەربازێكی ئێرانی دەستگیركرد و هەندێك ناوچەی سنوریشى كۆنتڕۆڵكرد

پۆڵەتیك پرێس

لە ناوچە سنوورییەكانی نێوان هەردوو وڵاتی ئەفغانستان و ئێران، چەكدارانی تاڵیبان و سوپای پاسدارانی ئێران رووبەڕووی یەك بوونەوەو بەهۆیەوە تاڵیبان پلەدارێك و ژمارەیەك پاسداری ئێرانی بەدیل گرتووە.

بەپێی هەواڵی میدیاكان، لەو روبەڕوبونەوەیەی تاڵیبان و سوپای پاسداراندا چەكی قورس بەكارهاتووەو لە هەندێ شوێنی سنوری، چەكدارانی تاڵیبان پاشەكشەیان بە سوپای پاسداران كردووە.

ئاماژە بەوەشكراوە، تاڵیبان جگە لە دەستگیركردنی پلەدارێك و ژمارەیەك پاسدار، هاوكات دەستیشی بەسەر هەندێك ناوچەی سنوری ئێراندا گرتووەو هەندێك خاڵی پشكنینی ئەو وڵاتەیان كۆنتڕۆڵكردووە.

میدیاكانی ئەفغانستان هەواڵی سەركەوتنی تاڵیبانیان لەو شەڕەدا دژ بە سوپای پاسداران بڵاوكردوەتەوە، لە بەرانبەریشدا میدیاكانی وڵاتی ئێران ئەو هەواڵانەیان رەتكردوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا