گۆڵدمان ساکس: نرخی نەوت دەگاتە 115 دۆلار

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بانکی گۆڵدمان ساکس پێشبینی کرد، نرخی نەوت بەرزببێتەوە و بگاتە 115 دۆلار ، لەلایەکی دیکەشەوە نرخی بەرهەمە سەرەکییەکانی ڕوسیا بەرزببێتەوە بەتایبەت کە ڕۆژئاوا سزای سیاسی و ئابووری توند بەسەر ڕوسیادا دەسەپێنێت بەهۆی هێرشەکانی دژی ئۆکرانیا.

ڕۆژی دووشەممە سزای سیاسی و ئابووری بۆسەر ڕوسیا قوڵتربووەوە، کاتێک هێزەکانی لە پایتەختی ئۆکرانیا و شارەکانی دیکەی ئەو وڵاتە بەرگری توندیان کرد لە هێرشێکدا، کە بە گەورەترین هێرش دادەنرێت لەدوای جەنگی جیهانیی دووەمەوە کرابێتەسەر وڵاتێکی ئەوروپی.

لەگەڵ ئەوەشدا بانکەکە پێشبینی کرد، نرخی شمەک و کاڵاکان کە ڕوسیا بەرهەمهێنیانە بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزببێتەوە، لەنێویشیاندا نرخی نەوت و غازی ئەوروپی، ئەلەمنیۆم و پالادیۆم، نیکل، گەنم و ئەتۆم.

گۆڵدمان ساکس، دامەزراوەیەکی خزمەتگوزاری دارایی و وەبەرهێنانی ئەمریکی فرە نەتەوەیە، بە یەکێک لە بەناوبانگترین دامەزراوە بانکییەکانی ئەمریکا و جیهان دادەنرێت و بارەگاکەی نیویۆرکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا