ئه‌مریكا كاروانێكی دیكه‌ی هاوكاریی پێشكه‌شی پێشمه‌رگه‌ كرد

پۆڵەتیك پرێس
کاروانێکی دیکەی هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە گەیشتە هەرێمی كوردستان، کە لە چەک و کەرەستەی سەربازی و تۆمبێل پێکهاتووە.

جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە به‌ پۆڵەتیك پرێس-ی ڕاگه‌یاند:” جگە لەكەره‌ستە سەربازییەكان، هێزەكانی هاوپەیمانان بە پێدانی پارەو دابینكردنی پێداویستیەكانی رۆژانە و خوردن و مەشق و راهێنان هاوكاری وەزارەتی پێشمەرگە دەكەن”.

ئاماژەی بەوەشكرد، تەواوی هاوكارییەكانی هاوپەیمانان بەسەر یەكەكانی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگەدا دابەشدەكرێت و هاوپەیمانانیش بەڵێنی هاوكاری بەردەوامیان داوە.

لەبارەی هاوکارییەکانی هاوپەیمانانەوە بۆ پێشمەرگە جەبار یاوەر رایگەیاند، لەكاتی یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەوە پەیوەندی بەردەوامیان لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمان و ئەمریکادا هەیە و هاوکاریی کراون، لەدوای كۆتایی هاتنی شەڕی داعشیشەوە هاوکارییەکان روویان لەزیاد بوون كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا