پۆڵەتیک پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئێوارەی ئەمڕۆ ڕێککەوتنی پێکهێنانی هاوپەیمانێتی و بەیەکەوەکارکردنی نێوان یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان واژۆ دەکرێت.
واژۆکردنی ڕێککەوتنەکە بە ئامادەبوونی هاوسەرۆکانی یەکێتی و ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان بەڕێوەدەچێت.
دەرباز محەمەد عەلی، ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی گۆڕان ڕایگەیاند، ” پاش چەندین دانیشتن، کۆبونەوە، راوێژ و گفتوگۆی ناوخۆیی، سەرەنجام لە ٣٠/نیسان/ ٢٠٢١، ھاوپەیمانی کوردستان لەنێوان گۆڕان ویەکێتی لەکۆمسیۆن تۆمار کرا، ئەمرۆ مەراسیمی واژۆی بەشە سیاسیەکەی رێکەوتنەکە دەکەین”.
یەکێتی و گۆڕان پێکەوە بەشداریی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکەن و هاوپەیمانی کوردستانیان پێکهێناوەو لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی، سەرۆکایەتی هاوپەیمانییەکە دەکات.