ئەمریکا سەرباز لە دەوروبەری ئەفغانستان جێگیردەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕۆژنامەکانی ئەمریکا بڵاویان کردەوە، واشنتۆن لە دانوستان دایە بۆ، جێگیرکردنی هێزە سەربازییەکانی لە دەوڵەتانی دراوسێی ئەفغانستان، لەوانە بنکە ڕوسیەکان لە هەرێمەکانی ناوچەکە.

ڕۆژنامەکان بڵاویان کردۆتەوە، ئەمریکا پلانی هەیە سەربازەکانی لە دەوروبەری ئەفغانستان بڵاو بکاتەوە، بۆ ئەوەی لە لێدانەکانی تیرۆرستان دووریان بخاتەوە، دەست بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بکات لەسەر جاکی ئەفغانستان.

لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا، لەگەڵ سەرۆکی دەستەی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا جەنەراڵ مارژ میلی، هەروەها جەنەراڵ کینیز ماکینزی سەرۆکی هێزی ناوەندە سەربازییەکانی ئەمریکا، لە دانیشتنێکی داخراودا ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکایان لە پلانەکە ئاگادار کردەوە.

نوێنەری وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، گفتوگۆ دەکەن لەگەڵ دەسەڵاتدارانی تاجیکستان و ئۆزباکستان و قیرغیزستان و دەوڵەتەکانیتر، لە ناوچەکەدا، سەبارەت بە جێگیرکردنی سەربازەکانیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا