هەشت کەس لە بەسرە دەستگیرکران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ شەممە24ی حوزەیران، دەزگای هەواڵگری عێراق ئاشکرایکرد، هەشت کەسیان دەستگیرکردووە، کە ویستویانە بەشێوەیەکی نایاسایی بێنە ناو خاکی عێراقەوە.

دەزگای هەواڵگری عێراق ڕایگەیاند،”بەپێی زانیاری دروست بۆ بەدواداچوونی تۆڕەکانی قاچاخچێتی، هەشت کەسی بیانیان دەستگیرکردووە، کە ویستویانە بەشێوەیەکی نایاسایی بێنە ناو خاکی عێراقەوە”.

ئاماژەی بەوەکرد، ئەو کەسانە ویستویانە بە نایاسایی لە سنوری بەسرەوە بێنە ناو خاکی عێراق بەتایبەتیش بۆ پارێزگای بەسرە.

ڕوونیکردەوە، ڕێوشوێنی یاسایی پێویست بەرامبەریان دەگیرێتەبەر و ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا