ساڵی 2021 هەشت هەزار و 933 رووداو لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پۆلیسی هەرێمی کوردستان ئاماری رووداوەکانی ساڵی 2021ی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکرد، “کۆی گشتی رووداوەکان هەشت هەزار و 933 رووداو بووە و ژمارەی گیانلەدەستدان 133 کەس بوون”.

بەپێی ئاماری پۆلیسی هەرێمی کوردستان، “ساڵی رابردوو 204 حاڵەتی تەقەکردن تۆمارکراوە، هەزار و 269 سکاڵا لەسەر ناپاکی لە ئەمانەت تۆمارکراوە و چوار هەزار و 670 حاڵەتی هەڕەشەکردن هەبووە، جگە لەمانەش پێنج هەزار و 961 حاڵەتی شەڕکردن هەبووە”.

هەر بەپێی ئەو ئامارە، “کۆی گشتی رووداوەکان هەشت هەزار و 933 رووداو بووە و ژمارەی برینداران 178 کەس بوون و حاڵەتەکانی گیانلەدەستدانیش 133 حاڵەت بوون، هاوکات 281 هاوڵاتی لە رووداوە جۆراوجۆرەکان رزگارکراون”.

ئەوەش هاتووە، “دەست بەسەر 60 جۆر چەکی نایاساییدا گیراوە و 563 تاوانباری سەرپێچیکار دەستگیرکراون، هەزار و 853 داری سروشتی بڕاونەتەوە و هەزار و 321 داری سروشتی سووتاون و دەست بەسەر 119 ئامێری بیرلێداندا گیراوە کە بە نایاسایی هەوڵی کارکردنیان داوە و 61 رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی هەرێم تۆمارکراوە”.

لەدرێژەی ئامارەکەدا ئەوەخراوەتەڕوو، “%85ی کێشەکان یەکلاییبوونەتەوە و پەڕاویان تەواو بووە و تاوانباران رادەستی دادگا کراون، ئەو رێژە کەمەش کە ماوە پەڕاویان بۆ کراوەتەوە و کاریان لەسەردەکرێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا