بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەبێت هەموولایەک لەخەمی چارەسەرکردنی کێشەکاندا بن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان  لە دەباشان پێشوازیی لە یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارێکدا هەردوولا بە گرنگییەوە باسیان لە پەیوەندیی لەمێژینەی نێوان گەلی کورد و فەڕەنسا کرد و جەختیان لەپەرەپێدانی هاریکارییەکان کردەوە بەشێوەیەک لەچوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکاندا بێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەبارەت بە دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان، عیراق و ناوچەکە ئاماژەی بە هەوڵەکانی یەکێتی کرد و رایگەیاند، پەرۆشی چارەسەرکردنی ئاشتییانەی ئەو کێشانەین کە ناوچەکە بەرەو ناسەقامگیریی دەبات و هەڕەشە لەسەر ژیانی خەڵک دروستدەکەن، دەبێت هەموولایەک لەخەمی چارەسەرکردنی کێشەکاندا بن و بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا