كاروانێكی دیكەی ڤاكسینی فایزەر دەگاتە سلێمانی

پۆڵەتیك پرێس

كوتان بە ڤاكسینی دژە كۆرۆنا لە هەرێم بەردەوامی هەیە، لە بەشێك لە پارێزگاكانیش ڤاكسینی جۆری فایزەری ئەمریكی تەواو بووە، تەندروستی سلێمانیش دەڵێت “هەفتەی داهاتوو بڕێكی دیكەی ڤاكسین دەگاتە دەستمان”.

تائێستا سێ جۆر ڤاكسین بە ناوەكانی سینۆفارمی چینی، ئەسترازینكای بەریتانی و فایزەری ئەمریكی لەهەرێمی كوردستان بەردەستە، هەفتانەش کاروانی ڤاکسینەکان دەگاتە عێراق و لەو ڤاكسینانەش پشكی هەرێمی كوردستانی تێدایە.

هێرش سەید سەلیم جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێس-ی رایگەیاند، لەئێستادا ڤاكسینی فایزەر كۆتای هاتووە، بەڵام جۆرەكانی دیكە بەردەستە، چاوەڕواندەكرێت یەك شەممەی داهاتوو نزكەی دوو هەزار ڤاكسینی دیكەی فایزەرمان بەدەست بگات”.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی وتیشی” نەك تەنها ڤاكسینی فایزەر كاروانی دیكەی سینۆفارمی چینی، ئەسترازینكای بەریتانیمان بۆ یەت، هاووڵاتیان دەتوانن ناوی خۆیان بۆ وەرگرتنی تۆمار بكەن، چونكە بەبێ تۆماركردنی ناوەكانیان هیچ ڤاكسینێك نادرێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا