بانکی ناوەندی هۆشداری دەداتە ئەو بانکانەی دۆلار نادەنە هاوڵاتییان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بانکی ناوەندیی عێراق لە نوسراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات، سکاڵامان پێگەیشتووە لەسەر ئەوەی ژمارەیەک بانک ئامادەنین دۆلار بدەنە ئەو هاوڵاتییانەی کە هەژمارەکانیان بەو دراوەیە لە بانکەکان، ئەگەر ئەمە راست بێت، ئەوا رێکاری پێویست دەگرینە بەر”

بەگوێرەی نوسراوێک کە واژۆی عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراقی لەسەرە، فەرمان بە هەموو بانکەکان کراوە کە پابەند بن بە دوو بڕیاری بانکی ناوەندی کە لە ساڵەکانی 2020 و 2023 دەرکراون سەبارەت بە پێدانی دۆلار بەو هاوڵاتییانەی کە مامەڵەکانیان بە دۆلارە و رێگەیان پێ بدرێت بەوەی بەپێی پێویستی خۆیان دۆلار لە بانکەکان بەدەست بهێنن.

بانکی ناوەندی ئاماژە بەوەشدەکات، چەند سکاڵایەکیان پێگەیشتووە کە دۆلار نادرێتە هاوڵاتییان بەبیانوی ئەوەی بانکی ناوەندیی عێراق رێنمایی نوێی دەرکردووە بۆ رێگریکردن لە پێدانی دۆلار بە هاوڵاتییان. دەشڵێت، “ئەگەر ئەمە راستبێت، رێکاری پێویست دەگرینەبەر”.

بانکی ناوەندیی عێراق بۆ رێگریکردن لە بەقاچاغبردن و سپیکردنەوەی دۆلار، بڕیاریداوە رۆژانە دۆلار بە 1320 بە هاوڵاتییان بفرۆشێت، ئەمەش وەک رێکارێک لەبەرامبەر پاڵپشتیکردنی بەهای دراوی دینار بەرامبەر بە دۆلار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا