پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ورده‌كاریی پێدانی كامێرا جێگیره‌كانی هاتوچۆ به‌كه‌رتی تایبه‌ت ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، زۆرترین قازانجی بۆ كۆمپانیاكه‌و كه‌مترینیشی بۆ حكومه‌ت ده‌بێت هاوكات بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆی هەرێم رایدەگەیەنێت هیچ گرێبەستێك بۆ پێدانی كامیراكانی هاتوچۆ بەكەرتی تایبەت بوونی نییە.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاندبوو، له‌باره‌ی ده‌نگۆی پێدانی كامێراكانی تیژڕه‌وی هاتوچۆ به‌كه‌رتی تایبه‌ت به‌دواداچونی وردم ده‌ستپێكردوه.
عه‌لی حه‌مه ساڵح، په‌رله‌مانتارێكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت، سەرەتا کامێرای ھاتوچۆی پارێزگای سلێمانی و دواتر ھەموو کوردستان دەدرێتە کەرتی تایبەت، پێدانی کامێرای دیاریکردنی تیژڕەوی بە کەرتی تایبەت کارێکی دروست نیە.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، ئایا حکومەت ناتوانێت کامێرای ھاتوچۆ لە شەقامەکان جێگیربکات و ئیدارەی بدات؟ فەلسفەی کامێرای ھاتوچۆ بۆ کەمکردنەوەی تیژڕەویە بەسزادان، نەک دۆزینەوەی قازانج بۆ کۆمپانیایەک.
باسی لەوەشكردووە، لەڕابردودا چەندین خزمەتگوزاری کە ئەرکی حکومەت بووە، دراوەتەکەرتی تایبەت، خاڵی سنوری‌و عەریزە نوسین‌و کۆکردنەوەی کرێی تابلۆی بازرگانی‌و خاشاک ..ھتد، ئێستا بەرەو ئەوە دەچێت سزای سەرپێچیش بدرێتە کەرتی تایبەت”.
ئەو پەرلەمانتارە وتوشیه‌تی:”ئێمە لەگەڵ پشتیوانیکردنی کەرتی تایبەتی بەوەبەرھێنانی ڕاستەقینە، نەک پێدانی خزمەتگوزاری گشتی بۆ دەوڵەمەندکردنی چەند کۆمپانیایەکی سیاسی”.
زانیاری گرنگی له‌وباره‌یه‌وه خستۆته‌ڕوو ده‌ڵێت:”به‌پێی به‌دواداچونی من، كامێرا جێگیره‌كانی هاتوچۆ كه سه‌رپێچی تیژڕه‌وی ده‌گرێت ئێستا دراوه به‌كۆمپانیایه‌ك به‌ناوی (Early Future)و وه‌زاره‌تی ناوخۆ گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كردوه بۆ دانانی 225 كامێرای جێگیر له‌سنوری پارێزگای سلێمانی‌و ئیداره‌كانی ڕاپه‌ڕین‌و گه‌رمیان‌و تێچوی پڕۆژه‌كه‌ش 53 ملیار دیناره”.
ئه‌وه‌شی وتوه، “له 80%ی داهات بۆ كۆمپانیاكه ده‌بێت‌و له 20%یش بۆ حكومه‌ت تا ئه‌وكاته‌ی كۆمپانیاكه كۆی تێچوی پڕۆژه‌كه ده‌رده‌هێنێته‌وه، دواتر ئه‌م ڕێژه‌یه پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه”.
ليوا عەبدولقادرعەزیز، بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆی هەرێم بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند،تا ئێستا هیچ بڕیار‌و ڕێنماییەك لەبەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەرێم بۆ پێدانی كامێرا جێگیره‌كانی هاتوچۆ به‌كه‌رتی تایبه‌ت دەرنەچووەو هیچ شتێك لەوبارەیەوە باسنەكراوە و هیچ گرێبەستێكیش لەسەر كامێراكانی هاتوچۆ نەكراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هیچ پڕۆژەیەكی لەو شێوەش لەنێوان وەزارەتی ناوخۆ‌و بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتوچۆو كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەت گفتوگۆی لەسەر نەكراوە.