پەنابەرانی کوردیرۆژهەڵاتی کوردستان لەبەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان خۆپیشاندانیانكرد

پۆڵەتیك پرێس

پاش ئەوەی پەنابەرانی كوردى رۆژهەڵاتی کوردستان لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر گردبوونەوە و هەوڵیاندا بچنە ناو بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان و گرژی و ئاڵۆزی دروستبوو.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ی ئایاری پەنابەرانی رۆژهەڵاتی کوردستانی ئێران سەبارەت بە رووداوی خۆسوتاندنی گەنجەکەی رۆژهەڵات لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر گردبوونەوە و نارەزاییان ئەنجامدا، هاوکات چەند داواکارییەکیان خستەڕوو.

لە بەیاننامەیەکدا پەنابەرانی رۆژهەڵاتی کوردستانی ئێران داوایانکرد مافەکانیان لە پێدانی مافی پەنابەری یەکلایی بکرێتەوە ودۆسییەكانیان لە کۆمەڵایەتیی و سیاسیی جیابکرێتەوە و وەك یەك مامەڵە لەگەڵ دۆسییەكانیان نەكرێت بەوتەی ئەوان کەیسی پەنابەرانی سیاسیی و کۆمەڵایەتیی جیاوازی تێدایەو هەندێكیان دەتوانن هاتوچۆی ئێران بکەن و کێشەیان نییە.

هەروەها داوا دەکەن کەمپ و شوێنی نیشتەجێبوونی گونجاویان بۆ دروست بکرێت و کێشەی فۆڕمی خۆراک بۆ ئەو پەنابەرانەش چارەسەربکرێت کە ئیقامەی هەرێمی کوردستانیان هەیە لەگەڵ ئەوەشدا داوایان کردووە کێشەی خوێندن بۆ خوێندکارانی پەنابەرانی رۆژهەڵاتی کوردستانی ئێران چارەسەربکرێت بەتایبەت ئەوانەی دوای تەواوکردنی قۆناغی زانکۆ بەو هۆیەی بەڵگەنامەی باری کەسێتی عێراقییان پێنییە بڕوانامەکانیان پێنادرێتەوە و ناتوانن دابمەزرێن.

هاوكات  داوا دەكەن هەلی کاریان بۆ برەخسێندرێت بەتایبەت بۆ ئەو پەنابەرانەی كاریان نییە و توانای دابینکردنی بژێوی ژیانیان نییە.
بەوتەی پەنابەرانی رۆژهەڵاتی کوردستانی ئێران لەهەرێمی كوردستان ئەوان چەند ساڵە لەژێر ناوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەهەرێمی كوردستان راگیراون و هیچ شتێكیان بۆنەكراوە و رایدەگەیەنن بە ناچاری هاتوونەتە هەرێمی كوردستان.

ئەفسانە رەحیمی بەرپرسی ئەندامانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران رایگەیاندووە، نەبوونی ناسنامە و مافی پەنابەری کێشەی زۆری بۆ دروست كردوون چونكە كەس خەڵک کارمان پێنادات حکوومەتی هەرێمیش رێگە نادات کاربکەین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا