فارس عیسا: هیچ كێشەیەك لە ناردنی 618 ملیارەكە بۆ هەرێم نییە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا رایدەگەیەنێت، لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق گفتوگۆمان كردووە پێی راگەیاندوین هیچ كێشەیەك لە ناردنی 618ملیار دینارەكە نیە بۆ هەرێم.

فارس عیسا، سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا رایگەیاند: سەبارەت بە ناردنی ئەو بڕە پارەیەی لە بەغداوە دێت بۆ هەرێمی كوردستان گفتوگۆمان لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عیراق كردووە و پێی راگەیاندوین كە هیچ گرفتێك بۆ ناردنی 618ملیار دینارەكە نییە بۆ هەرێمی كوردستان.

ئاماژەی بەوەشداوە، بۆیە ئەگەر هیچ كێشەیەكمان بۆ دروست نەكەن لەم چەند رۆژەدا بڕە پارەكە دەگات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا