سەدر داوا لە پەرلەمانتارەکانی دەکات دەستلەکاربکێشنەوە

پۆڵەتیک پرێس:

موقتەدا سەدڕ سەرۆکی ڕەوتی سەدر داوا لەپەرلەمانتارانی دەکـات دەست لەکاربکشێنەوە.

موقتەدا سەدر، سەرۆکی ڕەوتی سەدر لە وتارێکدا ڕایگەیاند، “چاكسازیی بەبێ حكومەتی زۆرینەی نیشتمانی ناكرێت”. وتیشی، “زۆرینە بۆ ئێمەیە نەك بۆ ئەوانی دیکە”.

جەختی لەوەشکردەوە، “ئەگەر كوتلەی سەدر بەربەستە لەبەردەم پێكهێنانی حكومەتدا، ئەوا پەرلەمانتارانمان ئامادەن بۆ دەستلەكاركێشانەوە”.

هاوکات موقتەدا سەدر داوای لە هەموو ئەندامانی كوتلەی سەدر لە پەرلەمانی عێراق کرد، “دەستلەكاركێشانەوەكانیان بنوسن ‌و ئامادەبن بۆ پێشكەشكردنی بە سەرۆكایەتی پەرلەمان لەکاتی خۆیدا”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا