بەڵگەنامەیەکی نهێنی پلانی هێرشێک بۆسەر ئەمریکییەکانی عێراق ئاشکرا دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە بەڵگەنامەیەکی نهێنیدا دەرکەوتووە، پلانێک هەیە بۆ ئەوەی لە رۆژی 3ی کانوونی دووەمی ساڵی داهاتوو، بنکەی ڤیکتۆریای سەربازی ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا بکرێتە ئامانج.

بەپێ ئەو بەڵگەنامە نهێنییە، چەند لایەنێک لە دەرەوەی یاسا هەوڵ دەدەن بنکەی سەربازی ڤیکتۆریای ئەمریکی لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا بە موشەکی کوالتی بەرز بکەنە ئامانج.

بەڵگەنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە، بڕیارە لە رۆژی 3ی کانوونی دووەمی ساڵی داهاتوو هێرشەکە ئەنجام بدرێت و ئەو ناوچەیەش کە موشەکەکەی لێوە دەردەچێت ناوچەی شەیحەیە کە سەر بە قەزای ئەبوغرێبە.

هاوکات، بەڵگەنامەکە هیچ ئاماژەیەکی بەو کەس و لایەنە نەداوە کە بڕیارە هێرشەکە ئەنجام بدات.

رۆژی هێرشەکە هاوکات دەبێت لەگەڵ ساڵیادی کوژرانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودس و ئەبومەهدی موهەندیس جێگری پێشووی دەستەی حەشدی شەعبی لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا.

دزەپێکردنی ئەم بەڵگەنامەیە لە کاتێکدایە، رۆژی یەکشەممەی رابردوو، لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە چەند موشەکێک ئاراستەی ناوچەی سەوز لە بەغدا کرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا