كانی وێست 60 هەزار دەنگ لەهەڵبژاردنەكانی ئەمریكا بەدەستدەهێنێت

پۆڵەتیك پرێس:
كانی وێست ئەستێرەی راپی ئەمریكی‌و هاوسەری كیم كاردیشیان، نیازی خۆی راگەیاند، بۆ ئەوەی لەهەڵبژاردنی ساڵی 2024ی سەرۆكایەتی ئەمریكا، خۆی كاندید بكات بۆ پۆستی سەرۆكی ئەمریكا.

كانی وێست كاتێك ئەو خواستەی راگەیاند، كە بەشێكی زۆر لەئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا دەركەوتووەو ئاشكرابووە، ناوبراو نزیكەی 60 هەزار دەنگی هەڵبژاردنەكەی بردووەتەوە.

ئەو گۆرانیبێژە تەمەن 43 ساڵە، لە شاری وایۆمینگ، پێشتر رایگەیاندبوو، كە خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا كاندید دەكات لەساڵی 2020 بەڵام دواتر پاشگەزبوونەوەی خۆی راگەیاند، بەڵام لەگەڵ ئەوەش ئەو ژمارە دەنگەی بەدەستهێناوە.

وێست لەسەر ئەو دەنگانە تۆمارێكی ڤیدیۆیی بڵاوكردووەتەوەو تێدا دەڵێت: متمانەی بە خۆی هەیە، بۆ جاری داهاتوو بەشداری هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی بكات و دەنگی پێویستیش بهێنێت.

كانی وێست لە ویلایەتی تێنیسی باشووری ئەمریكا، كە دۆناڵد ترامپ تێیدا سەركەوتنی بەدەستهێنا، بەرزترین ڕێژەی دەنگەكانی بەدەستهێنا و نزیكەی 10 هەزار و 200 دەنگی بەدەستهێناوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا