دوای 30 ساڵ دەروازەیەكی سنوری لەنێوان عێراق و سعودییە كرایەوە

پۆڵەتیك پرێس

دامەزراوەی دەروازە سنورییەكانی عێراق، دوای نزیكەی سێ دەیە لە داخرانی كردنەوەی دەروازەی سنوری عەرعەری نێوان وڵات و سعودییەی راگەیاند.

دەسەڵاتی دەروازە سنورییەكانی عێراق، بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، كە بەفەرمی ئەو دەروازەیە بەڕووی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵاتدا كراوەتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، عوسمان ئەلغەمی وەزیری ناوخۆی عێراق وەك نوێنەری كازمی ئامادەی كردنەوەی فەرمیی دەروازە سنوورییەكان بووە لەگەڵ سعودییە.

دوای پەلاماری عێراق بۆ سەر كوێت لە ساڵی 1990، دەروازەی سنوری عەر عەر لەنێوان عێراق و سعودییە لەلایەن رژێمی پێشووی بەعسەوە داخرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا