سەرۆكکۆمار:پێویستە پەلەبکرێت لەدیاریکردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

د.لەتیف رەشید سەرۆكکۆماری عێراق پێشوازی لە شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کرد.

لە میانی دیدارەکەدا، کە رۆژی دووشەممە 11-3-2024 لە بەغداد بەڕێوەچوو، باس لە پێشهاتەکانی بارودۆخی سیاسیی وڵات کرا و سەرۆكکۆمار جەختیکردەوە، لە پێویستی پەلەکردن لە هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران و هەنگاونان بۆ دەرکردنی یاسا گرنگەکان و پەسندکردنی پرۆژەیاسا هەڵپەسێردراوەکان بەمەبەستی هێنانەدی ویستی عێراقییەکان لە ژیانێکی ئازاد و شکۆمەنددا.

هەروەها سەرۆكکۆمار بایەخی پتەوکردنی میکانیزمی هەماهەنگی و پێکەوەکارکردنی لەنێوان سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجومەنی نوێنەران دوپاتکردەوە لەپێناو تاووتوێکردنی بیرۆکەکان و چارەسەرکردنی پرس و بابەتە هەڵپەسێردراوەکان، بە شێوەیەک کە سەقامگیری لەسەرئاستەکانی سیاسی و ئابوری و ئەمنیدا مسۆگەربکات و پشتگیری لە هەوڵەکانی حکومەت بکات لە جێبەجێکردنی بەرنامەی کاری و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری.

لای خۆیەوە شاخەوان عەبدوڵڵا ستایشی هەوڵەکانی سەرۆكکۆماری کرد، کە ئامانج لێی پاراستنی چوارچێوە دەستورییەکان و پاڵپشتیکردنی ئەزمونی دیموکراسییە لە وڵاتدا، جەختیشیکردەوە لە بەردەوامیی هەوڵەکان بۆ تەواوکردنی شایستە دەستورییەکان و بەئەنجامگەیاندنی هەر کارێك، کە خزمەت بە عێراقییەکان بکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا