لیژنەی باڵای فەتوای هەرێم: وەرگرتنی ڤاکسین رۆژوو بەتاڵناکاتەوە

پۆڵەتیك پرێس
لیژنەی باڵای فەتوای هەرێم لە بارەی وەرگرتنی ڤاكسین دەڵێت “وەرگرتنی ڤاکسین رۆژوو بەتاڵناکاتەوە بەومەرجەی كاریگەری خراپ لەسەر تەندروستی نەخۆش دروست نەكات”.

لیژنەی باڵای فەتوای هەرێم لە پەیامێكدا رایگەیاندووە، بەپێی ئەو فەتوایانەی کە پشتبەستووە بە شەریعەتی ئیسلامی، هیچ کوتانێک بە دەرزی رۆژوو بەتاڵناکاتەوە، وەرگرتنی ڤاكسینیش بەهەمان شێوەیە رۆژوو بەتاڵناکاتەوە بە مەرجەی کاریگەری زۆر خراپی بۆ سەر كەسەكە و نەخۆش نەبێت.

پەیامەكەی لیژنەی باڵای فەتوای هەرێم لەدوای هاتنی یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان دێت، كە بەشێك لە هاووڵاتیان پێیانوایە ئەو ڤاكسینەی تایبەت بەكۆرۆنا بەكار دەهێنرێت دەبێتە هۆی بەتاڵبونەوەی ڕۆژوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا