پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
عەلی ڕەزا عینایەتی، بەڕێوەبەری گشتی کاروباری کەنداوی فارسی لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، کردنەوەی باڵیۆزخانەی ئێران و سعودیە لە ڕیاز و تاران پێش ڕۆژی 9ی مانگی داهاتوو دەبێت.
لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئیرنا، عینایەتی ئاماژەی بەوەکرد، وەزیرانی دەرەوەی ئێران و سعودیە لەم ماوەیەدا کۆدەبنەوە، ئەوەش لەدوای ئەو دیدارەی لە پەکینی پایتەختی چین ئەنجامیاندا.
ئەوەشی خستەڕوو، شاندێکی سعودیە سەردانی باڵیۆزخانەی سعودیەی لە تاران کردووە و ڕۆژی هەینی بەرەو مەشهەد بەڕێکەوتووە، بڕیارە شاندێکی دیکەی سعودیە سەردانی تاران بکاتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چۆنێتی کردنەوەی باڵیۆزخانەی سعودیە و کونسوڵخانە گشتیییەکانی سعودیە لە ئێران.
لەماوەی ڕابردوو لە پەکینی پایتەختی چین لایەنی ئێرانی و سعودی ڕێککەوتن لەسەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان و دووبارە کردنەوەی باڵیۆزخانەکانیان لە تاران و ڕیاز.