حکومەتی عێراق: دەبێت زمانی کوردی لە سەرجەم فەرمانگە حکومییەکانی پارێزگای کەرکووک بەکاربهێنرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمینداریەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە نوسراوێکدا بۆ پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکووک دەڵێت، دەبێت زمانی کوردی لەسەر هەموو تابلۆکانی ناوەوە و دەرەوەی فەرمانگە حکومییەکانی پارێزگای کەرکووک بەکاربهێنرێت.

ئەمینداریەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە نوسراوێکدا بۆ راکان جبووری پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکووک، جەختی کردەوە، جگە لە زمانی عەرەبی پێویستە زمانی کوردی لە فەرمانگە حکومی و لەسەر تابلۆکان بەکاربهێنرێت.

باسی لەوەشکرد، پێویستە وەزارەتی پەروەردە پرۆگرامی خوێندن بەهەردوو زمانی کوردی و تورکمانی چاپ بکات و لەو قوتابخانانەدا هەبن کە خوێندن بەهەردوو زمانی کوردی و تورکمانییە، هەروەها مامۆستای تایبەتیش بەو قوتابخانانە دابین بکەن.

ئەمینداری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، پێویستە زمانی کوردی لە سیستمی بەڕێوەبەرایەتی باری شارستانی، پاسپۆرت و سەرجەم فەرمانگە و دامودەزگا حکومییەکان پارێزگاری کەرکووک هەبێت، هەروەها ئەو فەرمانە کارگێڕیانەی لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە دەردەچێت و کڵێشە و فۆرمی دامودەزگاکان بەهەردوو زمانی عەرەبی و کوردی بێت.

لەکاتێکدا بەپێی دەستووری عێراق، زمانی کوری و عەرەبی دوو زمانی فەرمی دەوڵەتن و پێویستە هەردووکیان لە فەرمانگە حکومییەکاندا بەکاربهێنرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا