بەفرێکی زۆر سنووری دهۆکی گرتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شەپۆلێکی سەرما ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و بەفربارین ناوچەکانی سنووری قەزای ئامێدی، سوارەتووکا، کانی ماسێ و دەرکارێی گرتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی ئەنادۆڵ، ئاستی بەفربارین لە کانی ماسێ گەیشتووەتە 15 سانتیمەتر، لە بناڤیێ 10 سانتیمەتر، مانگێشک پێنج سانتیمەتر و بامەرنێ دوو سانتیمەتر بەفرباریوە.

بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی دهۆک، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ئاستی باران بارین لە پارێزگاکە زیادیکردووە، بەجۆرێک تا 31ی ئاداری ئەمساڵ لە پارێزگای دهۆک 408.3 ملم باران باریوە، لەکاتێکدا ساڵی ڕابردوو تا ئەمڕۆ 342.2 ملم باران باریوە.

پێشتریش کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، بارستە هەوایەکی سارد لە تورکیاوە ڕوو لە هەرێم دەکات و کاریگەرییەکەی لە سنووری پارێزگای دهۆک زیاتر دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا