توركیا و ئێران و عێراق بۆ پرسی ئاو كۆدەبنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەهدی رەشید حەمدانی وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی عێراق رایگەیاند، دانوستانەكان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ تایبەت بە بەشە ئاوی عێراق بەردەوامە و لەگەڵ توركیا و ئێران رێككەوتون لە بەغداد لەوبارەیەوە كۆببنەوە .

حەمدانی ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، نێردەی تایبەتی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا سەردانی بەغداد دەكات بۆ تاوتوێكردنی ئەو گرفتانەی سەبارەت بە بەشە ئاوی عێراق لە نێوان ئەنقەرە و بەغداد دروست بوە، بەڵام تا ئێستا وادەی سەردانەكە دیاری نەكراوە، جگە لەوەش كۆبونەوەیەكی سێ قۆڵی لە نێوان عێراق و توركیا و ئێران لە بەغداد بۆ هەمان مەبەست ئەنجام دەدرێت .

وتیشی: كە مافی عێراق لە بەدەستهێنانی ئاو هێڵی سورە و رێگە بە هیچ لایەنێك نادەن پێشێلی بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا