پۆلیسی سلێمانی بکوژەکەی ئەمڕۆی مەیدانی ئاژەڵانی دەستگیرکرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لەسەر دۆسیەی كوشتنی كەسێك، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی چوارچراو نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە30ی تەمموز، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی کاتژمێر 9ی بەیانی ئەمڕۆ لەمەیدانی ئاژەڵانی شاری سلێمانی شەڕو دەمەقاڵێ لەنێوان دوو كەسدا دروستبوو، لەئەنجامدا كەسێك بەچەقۆ كوژراو تۆمەتباری ڕووداوەكە هەڵات.

ئاماژەی بەوەکرد، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداوەکەو وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، كەشف و هێڵكاری بۆ شوێنی ڕووداوەكە كراو دوای لێكۆڵینەوەكان توانرا لەلایەن مەفرەزەکانی بنكەی پۆلیسی چوارچراو نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت كە بەنیاز بوو بەرەو شاری هەولێر هەڵبێت.

جەختیکردەوە، لەئێستادا تۆمەتبار (خ،ح،ح ) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا