سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق 100%ی سامانەكانیان بۆ دەستەی دەستپاكی ئاشكرا دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەی دەستپاكی عیراق (نەزاهە) ئەوەی ئاشكراكرد، لێپرسراوانی باڵا لە هەرسێ‌ سەرۆكایەتیەكەی عیراق بەرێژەی لە 100% پابەندی خستنەرووی ئەستۆپاكی دارایی خۆیان بوون‌و موڵك و سامانەكانیان ئاشكراكردووە.

هاوكات ئەوەشهاتووە، تاوەكو ئێستا لە80%ی ئەندامانی پەرلەمانی عیراق سەروەت‌و سامانی خۆیان ئاشكراكردوە.

دەستەی دەستپاكی عیراق ئەوەشی بڵاوكردووەتەوە، سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیران‌و سەرۆكی پەرلەمان‌و وەزیرەكان‌و سەرۆكی دادگای فیدراڵی و دادگای تەمیز و سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری سەروەت‌و سامانی خۆیان بۆ دەستەی دەستپاكی ئاشكراكردوە.

ئەوەشخراوەتە ڕوو، لە80.9% ئەندامانی پەرلەمانی عیراق، لە83.3 %ی ئەندامانی دادگای باڵای فیدراڵی، لە87.5%ی سەرۆكی دەستەكان ‌و فەرمانگەكانی نەبەستراو بە وەزارەت ‌و لە66.7% ی پارێزگارەكانی عیراق سەروەت‌و سامانی خۆیان بۆدەستەی دەستپاكی ئاشكراكردوە.

ئاماژە بەوەشدراوە، ئەو داتایانە لەڕۆژی 4/1/2021 تا 31ی تەمووزی 2021 وەرگیراوە.

بەپێی یاسای ژمارە 30ی ساڵی 2011 پێویستە هەرسێ‌ سەرۆكایەتیەكەی عیراق‌و وەزیرەكان‌و پلە باڵاكان كە پۆستی رەسمیان پێدەدەرێت، ئیمزا لەسەر ئەستۆپاكی‌و خستنەرووی سەروەت و سامانی خۆیان بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا