بەشداریكردنی سەرۆك كۆمار لە كۆنگرەی جیهانیی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا بە گرنگ دادەنرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رێكخراوێكی عێراقی بەشداریكردنی سەرۆك كۆمار لە كۆنگرەی جیهانیی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا لە میسر بە گرنگ وەسف دەكات.

روانگەی عێراقی سەوز تایبەت بە ژینگە و كەشوهەوا لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە، بەشداریكردنی دكتۆر لەتیف جەمال رەشید سەرۆك كۆماری عێراق لە كۆنگرەی جیهانیی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا كە لەمیسر بەڕێوەدەچێت، هەنگاوێكی گرنگە بۆ باسكردنی كاریگەرییە خراپەكانی گۆڕانكاری كەشوهەوا لەسەر عێراق كە بەپێی ئامارەكانی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان عێراق پێنجەمی ئەو وڵاتانەیە كە بەهۆی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەواوە زۆرترین زیانیان بەركەوتووە.

روانگەی عێراقی سەوز لە راگەیەندراوەكەیدا داوای لە دكتۆر لەتیف جەمال رەشید سەرۆك كۆماری عێراق كردووە بە فەرمی داواكارییەك پێشكەش بكات بۆئەوەی كۆنگرەی جیهانیی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا لە داهاتوودا لە بەغداد بكرێت بۆئەوەی سەرجەم وڵاتانی جیهان لە نزیكەوە ئەو كاریگەرییە خراپانە ببین كە بەهۆی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەواوە عێراق روبەڕووی بووەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا