پۆڵه‌تیك پرێس:
ساماڵ عه‌بدولڕه‌حمان، بەڕێوبەری گشتی گومرگی هەرێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، داخستنی ده‌روازه سنورییه نافه‌رمییه‌كان هه‌رێمی كوردستان ناگرێته‌وه.
ڕۆژی دووشه‌ممه مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا به داخستنی ده‌روازه سنورییه نافه‌رمییه‌كانی عێراق، له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره به‌سه‌ر ده‌روازه نافه‌رمییه‌كانی هه‌رێم ساماڵ عه‌بدولڕه‌حمان، بەڕێوبەری گشتی گومرگی هەرێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، “ئەو بریارە هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە”.
ساماڵ عه‌بدولڕه‌حمان وتیشی، “ئێمە دەروازەی نافەرمیمان نیە، بڕیاره‌كه تەنها ئەو دەروازانە دەگرێتەوە كە لە ژێر دەسەلاتی حكومەتی عێراقن، كە سەرۆك وەزیرانی عێراق هێزە هاوبەشەكانی راسپاردووە ئەو دەروازانە دابخەن”.
بەڕێوبەری گشتی گومرگی هەرێم له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازیی له‌ده‌روازه سنورییه‌كانی هه‌رێم وتی، “یاسای چاكسازی بە تەواوی جێبەجێنەكراوە”.
هاوكات له‌باره‌ی داهاتی ده‌روازه سنورییه‌كانی هه‌رێم له‌ئێستادا وتی، بە جوڵەی بازرگانی لە بازاڕدا و دەستپێكردنەوەی ئەو جوڵەیەی لە دوای پەتای كۆرۆناوه دروستبووه، دەتوانین بڵێین چۆتەوە دۆخی جارانی خۆی.