هەولێر..کەسێک تەقە لە ماڵی خەزورانی دەکات

پۆڵەتیک پرێس

پیاوێک لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری هەولێر تەقە لە ماڵی خەزورانی دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە، هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، پیاوێک تەقە لە ماڵی خەزورانی دەکات هاوسەرەکەی و برای هاوسەرەکەی بریندار دەکات.

وتیشی تۆمەتبارەکە تا ئێستا دەستگیر نەکراوە تیمەکانی پۆلیسی هەولێر هەوڵی دەستگیرکردنی دەدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا