پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆکی ئیئتلافی دەوڵەتی قانون نوری مالکی، ئەمرۆ یەکشەممە داوای ئاشتی دەکات، سەبارەت بە تانەدان لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی، 10ی تشرینی یەکەم.
مالکی لە بڵاوکراوەیەکدا داوا دەکات و دەڵێت، “بۆ هاونیشتیمانیانی بەڕێز لە ساتەوەختێکی شەرمەزارکەر و ترسناکی پرۆسەی سیاسیداین، هیوادارم تانەکانتان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ناڕەزایی ئاشتیانە بێت ، پارێزگاری بکەن لە ئەمنیەت و ئاسایشی ناوچەکە، ئاژاوە گێرەکان وەبەرهێنانی ئەم بارودۆخە دەکەن، کە پێچەوانەی هەوڵەکان و داواکانی ئێمەیە بۆ سەپاندنی ئەمنیەت و سەقامگیری”.
دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، خۆپیشاندان و هێرشی جیاجیا لە لایەن لایەنەکانەوە بۆسەر یەکتر ئەنجام دەدرێ، ژمارەیەکی زۆر لە بەشداربووانی هەڵبژاردنەکە ئەنجامەکان ڕەتدەکەنەوە.