پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ڕۆمیۆ حوزەیران سەرۆکی لیژنه‌ى کاروباری کۆمەڵایەتی و داکۆکى لە مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “ده‌بێت حكومه‌ت یاخود وه‌زاره‌تی دارایی ڕێگه‌چاره‌ی تری هه‌بێت بۆ دابه‌شكردنی مووچه بۆئه‌وه‌ی به‌وشێوه‌یه خه‌ڵك له‌سه‌ر شه‌قامه‌كاندا نه‌مێنێته‌وه هه‌تا به‌یانی و له‌وێ بخه‌وێت”.
ڕۆمیۆ حوزەیران بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند، “لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو وەکو لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبینەوە بۆ باسکردنی گیانلەدەستدانی دوو خانەنشین لە سەرەی موچەدا لە سلێمانی، بۆ ئەوەی بتوانین له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به‌دواداچوونێكی جددی بكەین، چونکە ئه‌مه ڕووداوێكه به‌ڕاستی ده‌بێت هه‌ڵوێستێكی هه‌م جددی و هه‌م كاریگه‌ری له‌سه‌ر بكرێت كه ناكرێت به‌وشێوه‌یه بێت تا ئه‌م كاره‌ساتانه جارێكی تر دوباره نه‌بێته‌وه چونكه ئه‌م حاڵه‌ته دژی مافی مرۆڤه”.
وتیشی، “هه‌ركاتێك به‌غداد ویستی شتێك له هه‌رێمی كوردستاندا بجوڵێنێت ده‌بینرێت مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌بڕێت، دواكه‌وتنی کاتژمێرێک ناردنی مووچه‌ی خانه‌نشینان و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مجۆره شتانه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه، چه‌نده‌ها كۆبوونه‌وه و دانیشتن له په‌رله‌مانی كوردستان كراوه به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیرانی په‌یوه‌ندیدار به‌مه‌سه‌له‌ی مووچه‌وه وه‌كو وه‌زیری دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان بۆ چه‌ند جارێك، به‌ڵام تائێستا به‌داخه‌وه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه چاره‌سه‌ر نه‌كراوه”.
لەبارەی قەرەباڵغی ئەمجارەی بەردەم بانکەکانیش باسی لەوەکرد، “من پێموایه له‌به‌رئه‌وه‌ی پشووه‌كان بووه بۆیه خه‌ڵك چووه له‌به‌یانی زووه‌وه یاخود شه‌وه‌كه له‌به‌رده‌رگای بانكه‌كه له‌وێ نوستووه، دواكه‌وتنی دابه‌شكردنی مووچه كه‌وته ڕۆژێك پێش پشووی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی كوردییه‌وه بۆیه خه‌ڵك هه‌وڵیداوه به تایبه‌تی خانه‌نشینه‌كان هه‌وڵیانداوه به‌زووترین كات مووچه‌ی خۆیان وه‌ربگرن و ئیتر بچنه ماڵه‌وه”.