پۆڵەتیک پرێس
بڕیارە هەفتەی داهاتوو ئێران دەستبکات بە بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمی پیتێنراو بەڕێژەی %60.
لایخۆیەوە حەسەن رۆحانی سەرۆکی ئێران ئاماژەی بەوەکرد، پیتاندنی یۆرانیۆم بەڕێژەی %60 وەڵامی ئێرانە بۆ تیرۆری ئەتۆمی ئیسرائیل.
ڕۆژی سێشەممە دەسەڵاتدارانی ئێران ڕایانگەیاند دەستدەکرێت بە پیتاندنی یۆرانیۆم بەڕێژەی %60، لەوبارەیەوە کازم غەریبئابادی، نوێنەری ئێران لەئاژانسی وزەی ئەتۆمی وتی: شەوی سێشەممە دەستکراوە بە ئامادەکارییەکانی جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە.
لەماوەی ڕابردوودا چەندینجار بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران و بەتایبەتیش بنکەی ئەتۆمی نەتەنز ڕووبەڕووی کێشەی هەمەجۆر بوونەوە کە دوایینیان ڕۆژی یەکشەممە بوو کاتێک کێشە کەوتە تۆڕی دابەشکردنی کارەبا لەبنکەی پیتاندنی یۆرانیۆم لە دامەزراوەی ئەتۆمی نەتەنز.