کامپی ئاوارەکان لە سەرجەم پارێزگاکان دادەخرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئیڤان فایەق جابرو وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ئەمرۆ شەممە ڕایگەیاند، کامپی ئاوارەکان لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دادەخرێت جگە لە هەرێمی کوردستان.

ئیڤان جابرۆ بە میدیا عێراقیەکانی ڕاگەیاند، لەم مانگەدا کامپی ئاوارەکان لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دادەخرێت جگە لە هەرێمی کوردستان، کۆتا کامپیش کامپی ئەلجەدعەی موسڵە.

ئاماژەت بەوەشدا، وەزارەتەکەیان دەسەڵاتی داخستنی کامپەکانی هەرێمی نیە، بەڵام هەوڵ دەدات هەماهەنگی بکات لەگەڵ حکومەتی هەرێم بۆ داخستنی کامپەکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی، وتیشی هەرێم ئیرادەیەکی ڕاستەقینەی نیە بۆ کۆتایی هێنان بە کێشەی ئاوارەکان.

ڕوونیشی کردەوە، کە وەزارەتەکەیان فشار ناخاتە سەر حکومەتی هەرێم سەبارەت بە  دۆسیەی کامپی ئاوارەکان، داوای دەرگای گفتوگۆ دەکا لە هەرێم.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا