وەزارەتی خوێندنی باڵا: بەتوندی ئیدانەی ئەم جۆرە دەستدرێژییانە دەکەین

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەبارەی ڕووداوەکەی ئەمڕۆی زانکۆی سەلاحەدین ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، “بەتوندى ئیدانەى ئەم جۆرە دەستدرێژییانە دەکەین”.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند، “بەداخ و نیگەرانیەکەى زۆرەوە سەرلەبەیانى ئەمڕۆ سێشەمە ڕێکەوتى (2022/6/28) لە ڕوداوێکى نەخوازراو و چاوەڕوان نەکراودا، لە کۆلێژى یاساى زانکۆى سەڵاحەدین – هەولێر، یەکێک لە قوتابیەکانى بەشى یاسا بە چەک هێرش دەکاتە سەر حەرەمى زانکۆ و لە ئەنجامدا (د. کاوان ئیسماعیل) ڕاگرى کۆلێژى یاساى زانکۆى سەڵاحەدین و (د. ئیدریس حەمەخان) مامۆستاى کۆلێژى ئەندازیارى زانکۆى سەڵاحەدین شەهید دەبن و یەکێک لە کارمەندەکانیش بریندار دەکات.

ئەوەشی خستەڕوو، “بۆ ئەم ڕوداوە دڵتەزێنە، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پرسە و سەرەخۆشى ئاراستەى کەسوکار و خانەوادەى مامۆستایانى شەهید دەکات و هیواى چاکبونەوەى خێراش بۆ بریندارەکە دەخوازێت”.

جەختی لەوەشکردەوە، “وەزارەتەکەمان لە کاتێکدا بە بەتوندى ئیدانەى ئەم جۆرە دەست درێژیانە دەکات، لەپێناو سەروەرى یاسا و پاراستنى حەرەمى زانکۆکان هەمو ڕێکارێکى یاسایی دەگرینە بەر، هیواشمان وایە هەمو مامۆستایان و خوێندکاران و کۆمیونیتى ئەکادیمى زانکۆکان پێکەوە هەماهەنگ بن بۆ ئەوەى بەرپرس بین و نەهێڵین ئەم دیارەدە دزێوانە بپەڕنەوە ناو حەرەمى زانکۆکانمان و پەرەبسێنێت”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا