پۆڵه‌تیك پرێس:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا داواده‌كات، توركیا ڕێز له سه‌روه‌ری خاكی عێراق بگرێت و هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی دواین ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌نقه‌ره له هه‌رێمی كوردستان ئاشكراكرد.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ شه‌ممه هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی هێرشی نوێی توركیا بۆسه‌ر پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) له‌هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاند و داوایكرد، توركیا ڕێز له سه‌روه‌ری خاكی عێراق بگرێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا داوایكردووه، هه‌ر ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازیی له خاكی عێراق به ئاگاداری و ڕه‌زامه‌ندی به‌غدا بێت.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌شكراوه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕاپۆرته هه‌واڵییه‌كانی تایبه‌ت به‌و هێرشه‌ی توركیای به‌ده‌ستگه‌یشتووه.