ئەردۆغان: دژی ئەوەین فینلەندا و سوید بچنەپاڵ هاوپەیمانی ناتۆ

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بەئەندامبوونی فینلەندا و سوید لەناو هاوپەیمانی ناتۆ ڕەتدەکاتەوە و دژێتی.

ئەردۆغان لە لێدوانێکدا ڕۆژی چوارشەممە ئاماژەی بەوەکرد، “چاوەڕێی ئەوە لە هاوپەیمانانمان دەکەین لە بیرکردنەوە و هەستیاریمان تێبگەن لەبارەی هەندێک بابەتی ئەمنی”.

وتیشی، “نابێت قبوڵ بکرێت ئەو وڵاتانەی پشتیوانی لە تیرۆر دەکەن بچنە ناو ناتۆ، هەڵوێستی ئێمە ئاشکرایە و دژی ئەوەین فینلەندا و سوید بچنەناو ناتۆ”.

باسی لەوەشکرد، “پێویست بە سەردانە فەرمییەکانی سوید و فینلەندا ناکات، هەڵوێستی ئێمە ئاشکرایە و دژی ئەوەین بچنەپاڵ ناتۆ”.

ڕۆژی چوارشەممە هەریەکە لە سوید و فینلەندا بەفەرمی داوای مافی ئەندامێتیان کرد لەناو هاوپەیمانی ناتۆ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا