عێراق و چین رێککەوتنێک واژۆ دەکەن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دەرەوەی چین رایدەگەیەنێت، عێراق یەکەم وڵاتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووە کە رێککەوتنی دەستپێشخەری بنیادنانی پشتێنەی لەگەڵ چین واژۆکردبێت.

 

چو رۆی یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی چین بە ئاژانسی هەوڵی عێراقی رایگەیاند، بەم زووانە کاری جددی دەکەن لەسەر پێدانی هەلی تایبەت بە گەنجانی عێراق بۆ سەردانکردنی وڵاتەکەیان دەشڵێت، پاڵپشتی سیاسی و رۆشنبیری و میدیایی عێراق دەکەن.
وتیشی،  لە دوای هەموارکردنەوەی سیاسەتی چین، پاش رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەیاندا، دەرگا بەڕووی سەردانیکەرانی عێراقدا دەکەنەوە.
 ئاماژەى بەوەشکردوە، عێراق یەکەم وڵاتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووە کە رێککەوتنی دەستپێشخەری بنیادنانی پشتێنەی لەگەڵ چین واژۆکردبێت.
باسی لەوەشکردوە،ئەم رێککەوتنەی نێوانمان بوارەکانی سیاسەت و ئابوری و رۆشنبیری و گەشتیاری و راگەیاندن دەگرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا