ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم: بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی نادەستوورییە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی عێراق سەبارەت بە دۆسیەی نەوت و گازی هەرێم، بە نادەستووری و نادادپەروەرانە دادەنێت.

رۆژی چوارشەممە23_2_2022، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران ، كۆبووەوە.

لە دەستپێكی كۆبوونەوەكەدا، سەرۆك وەزیران، كورتەیەكی دەربارەی سەردانی شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی سەرۆك وەزیران، بۆ وڵاتی قەتەر و بەشداریكردن لە كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن خستەڕوو.

پاشان لە بڕگەی دووەمی كارنامەی كۆبونەوەكە، ئەنجومەنی وەزیران، گفتوگۆی دەربارەی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لە ڕۆژی 15_2_2022، كرد تایبەت بە دۆسیەی نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان.

ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی سەبارەت بە نەوت و گازی هەرێمی كوردستان، بە نادەستووری و نادادپەروەرانە دانا و جەختی لەوە كردەوە كە هەرێمی كوردستان، بەردەوام دەبێت لە هەوڵەكانی بۆ پارێزگاریكردن و داكۆكیكردن لە ماف و دەسەڵاتە دەستوورییەكانی خۆی هەروەك لە دەستووری عێراق جێگیركراون كە زۆرینەی خەڵكی عێراق لە ساڵی 2005 دەنگیان بەو دەستوورەدا.

لە هەمانكاتدا، حكومەتی هەرێم هەڵوێستی نەگۆڕی خۆی دووپات دەكاتەوە بۆ بەردەوامبوون لە كاركردنی هاوبەش لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی، بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتن لە سەر چۆنیەتی چارەسەركردنی ئەم بابەتە.

لە دوا بڕگەی كارنامەی كۆبونەوەكە، ئەنجومەنی وەزیران، ڕەشنووسی ڕۆژمێری كشتوكاڵی لە هەرێمی كوردستان پەسەندكرد كە لە لایەن بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشكەشكرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا