پۆڵه‌تیك پرێس:
پارتی گه‌لی كۆماری (جه‌هه‌په) سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر پێشنوێژی مزگه‌وتێكی توركیا تۆماركرد، ئه‌ویش به‌هۆی قسه‌كانی له‌باره‌ی به‌كارهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا له‌سه‌ر ئه‌ندامانی جه‌هه‌په.
ئایهان كاسكین، پێشنوێژی مزگه‌وتی شاری توكاد ڕایگه‌یاند، پێویسته ڤاكسینی كۆرۆنا سه‌ره‌تا له‌سه‌ر ئه‌ندامانی جه‌هه‌په تاقیبكرێته‌وه، ئه‌وه‌ش هاوشێوه‌ی مشكی تاقیگه بۆئه‌وه‌ی بزانرێت كاریگه‌ریی ڤاكسینه‌كه تا چ ئه‌ندازه‌یه‌كه.
كاسكین له‌نوسینێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ده‌ڵێت “با سه‌ره‌تا ڤاكسینه‌كه له‌سه‌ر ئه‌ندامانی جه‌هه‌په تاقیبكه‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتوو بوو ئه‌وا نه‌ته‌وه‌كه‌مان ڕزگاریده‌بێت، ئه‌گه‌ر ڤاكسینه‌كه باش نه‌بوو ئه‌وا توركیا له جه‌هه‌په ڕزگاریده‌بێت”.
پێشنوێژی مزگه‌وتی توكاد به كه‌سێكی نزیك له ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا داده‌نرێت، هه‌ربۆیه قسه‌كانی هه‌رای دروستكردووه و جه‌هه‌په سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر ئایهان كاسكین تۆماركردووه.