پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ دووشەممە 11ی ئەیلوولی 2023، شاندێکی هەرێم بۆ تاوتوێکردنی پرسی خاڵە سنوورییەکان و ئەو کێشانەی لەنێوان هەرێم و عێراقدایە دەچنە بەغدا.
بەپێی زانیارییەکان، شاندەکەی هەرێم بەسەرۆکایەتی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان و ساماڵ عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی کوردستانە، ئەمڕۆ سەردانی بەغدا دەکەن بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسی خاڵە سنوورییەکان و ئەو گیروگرفتانەی لەنێوان هەولێر و بەغدان لەسەر پرسی خاڵە سنوورییەکان لە یاسای بوودجەدا.
شاندەکەی هەرێم لە بەغدا لەگەڵ ئەنجوومەنی دەستەی خاڵە سنوورییەکانی عێراق لە بەغدا کۆدەبێتەوە و کێشەکانی خاڵە سنوورییەکان تاوتوێ دەکەن.
بەپێی یاسایی بوودجەی گشتیی عێراق، دەبێت هەرێمی کوردستان %50ی داهاتی خاڵە سنوورییەکانی رادەستی بەغدا بکات لەبەرامبەر ناردنی بەشەبوودجەی هەرێم لەلایەن بەغداوە کە زیاترە لە 16 ترلیۆن دینار لە ساڵێکدا.