وەزیری پەروەردە لە بارەی لابردنی پرۆگرامی پەروەردەی ئیسلامی روونكردنەوە دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی لابردنی پرۆگرامی پەروەردەی ئیسلامی لە پرۆگرامی خوێندن، وەزیری پەروەردە روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، هیچ بنەمایەكی نییە.

ئالان حمە سعید صالح، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاند: لابردنی خوێندنی پەروەردەی ئیسلامی لە قۆناغەكانی خوێندن هیچ بنەمایەكی نییە، ئەم بابەتە چەندین جار ڕوونكردنەوەی لەسەر دراوە، بەداخەوە ساڵانە ئەم بابەتە بەناڕەوا دەوروژێندرێت، پار ساڵیش هەمان قسە كرا و بەڵام بانگەشەكارانی ئەم بابەتە لە ساڵی خوێندنی (2021_2022)جگە لە ئیحراجی هیچیان بۆ نەمایەوە كە بینیان كتێبەكانی پەروەردەی ئیسلامی بە جوانترین و نوێترین شێواز دیزاین كراون.

وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم راشیگەیاند: لێرە بەڵگەی ئەوە دەخەمە ڕوو ئێمە كە ئێستا لە قۆناغی چاپكردنی كتێبەكانین بۆ ساڵی نوێی خوێندنی(2022_2023) ، یەكەم كتێب كە چاپمان كردبێت كتێبی پەروەردەی ئیسلامییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا