سێیەم فڕۆكەی هاوكارییە مرۆییەكانی یەكێتی ئەوروپا گەشتە سووریا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی یەك شەممە، یەكێتی ئەوروپا فرۆكەیەكی دیكەی هاوكاری رەوانەی فرۆكەی خانەی دیمەشق كرد، بە مەبەستی گەیاندنی كەرەستەی فریاكەوتن و پزیشكی بۆ زیان لێكەوتووانی بومەلەرزەكانی سوریا.

بە ئامادەبوونی لویجی باندۆلڤی، سەرۆكی پرۆسەی هاوكارییەكانی یەكێتی ئەوروپا لە سوریا، كەرەستەكان رادەستی مانگی سووری سوریا كران.

خالید حەبوباتی، سەرۆكی مانگی سووری سوریا رایگەیاند، فرۆكەكە 120 تۆن هاوكاری و كەرەستەی فریاكەوتن و پزیشكی هەڵگرتبوو، ئەمەش سێهەم فرۆكەی ئەوروپایە كە دەگاتە سوریا.

یەكێتی ئەوروپا لە پاش بومەلەرزەكان، بڕی 3.5 ملیۆن یۆرۆی پێشكەشكرد بۆ دابینكردنی پێداویستییە بە پەلەكانی سوریا.

رۆژی پێنج شەممەی رابردوو، یەكێتی ئەوروپا رایگەیاندبوو، لەبەر رۆشانیی بەرفراوانی قەیرانی مرۆیی بەهۆی بومەلەرزەكان، بڕیاریانداوە بەشێك لەسزاكانی سەر سوریا سووك بكەن و رێگە بە رێكخراوەكانی مرۆیی بدەنە هاوكارییەكانیان بە پەلە بگەیەننە سوریا، بێ ئەوەی داوای مۆڵەتی شەش مانگ بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا