وەزیری دەرەوەی عێراق سەردانی میسر دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری دەرەوەی عێراق بە مەبەستی بەشداریكردن لە دوو كۆبوونەوە گەیشتە قاهیرەی پایتەختی میسر.

ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رۆژی شەممە رایگەیاند، د. فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق گەیشتە قاهیرەی پایتەختی میسر بۆ بەشداریكردن لە دوو كۆبوونەوەی نائاسایی وەزاریی ئەنجوومەنی كۆمكاری عەرەبی لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی كە رۆژی یەكشەممە 7_5_2023 كۆمكاری عەرەبی میوانداری دەكات.

سەبارەت بە وردەكاریی ئەو دوو كۆبوونەوەیە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوە كردووە، پەرەسەندنەكانی سوودان و گەڕانەوەی سووریا بۆ كورسیی كۆمكاری عەرەبی تاوتوێ دەكرێن، لەژێر رۆشنایی زیادبوونی خواستی وڵاتانی عەرەبی بۆ ئەوەی سووریا بگەڕێتەوە ناو جیهانی عەرەبی و كورسییەكەی لە كۆمكاری عەرەبی پێ بدرێتەوە.

ئەوەش لە كاتێكدایە، لە 15ی نیسانەوە شەڕ و پێكدادان لەنێوان سوپای سوودان بە سەركردایەتیی عەبدولفەتاح بورهان و هێزەكانی پشتیوانیی خێرا بە سەركردایەتیی محەممەد دەگەلۆ ناسراو بە حەمدوك، بەردەوامە، لە دەستپێكی شەڕەكەوە لانیكەم 550 كەس كوژراون و 4962 كەسی دیكەش بریندار بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا