پۆڵه‌تیك پرێس:
ڕائید فه‌همی، وه‌زیری پێشووتری زانست و ته‌كنه‌لۆژیای حكومه‌تی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021ـی عێراق كاره‌سات بۆ عێراقییه‌كان ده‌هێنێت.
ڕائید فه‌همی له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، ئه‌و سیاسه‌ته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی په‌یڕه‌ویده‌كات و خۆیده‌بینێته‌وه له به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دینار، هه‌روه‌ها بڕینی به‌شێك موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران “كاره‌سات بۆ عێراقییه‌كان ده‌هێنێت”.
ئه‌و وه‌زیره‌ی پێشووتری عێراق ده‌ڵێت، “ئاماژه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن نرخی خواردن و ده‌رمان به‌ڕێژه‌ی 40% بۆ 50% به‌رزده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌نانانی ئه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ر ته‌نیا توانای كڕینی خواردن و ده‌رمانی ده‌بێت”.
فه‌همی له‌به‌شێكی دیكه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا باسی له‌وه‌كردووه، “فۆڕمی خۆراكی مانگانه له ساڵی 2021دا جگه له‌چه‌ند كیلۆیه‌كی كه‌م برنج و زه‌یت، هیچی دیكه‌ی تیادا نییه بۆ عێراقییه‌كان” جه‌خت له‌وه‌شده‌كاته‌وه، به‌په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه وه‌ك خۆی، ڕێژه‌ی هه‌ژاریی له عێراق به‌رزده‌بێته‌وه.