فراكسیۆنی كۆمەڵ: پرسی موچە نەخرێتە بەرنامەی كارەوە هەڵوێستمان دەبێت

پۆڵەتیك پرێس

پەرلەمانتارێكی كۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەگەر پرسی موچە نەهێنرێتە ناو كارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانەوە، ئەوا هەڵوێست وەردەگرن.

عومەر گوڵپی پەرلەمانتاری فراكسیۆنی كۆمەڵ لە پەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، بەشداری كۆبونەوەكەی ئەمڕۆی پەرلەمان دەكەن، بەڵام تائێستا لەلایەن دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانەوە وەڵامنەدراونەتەوە كە پرسی دواكەوتنی موچەی فەرمانبەران و دانوستانەكانی نێوان هەولێر و بەغدا دەخرێتە كارنامەی كۆبونەوەكە یاخود، نا.

وتیشی، “هەموو هەوڵێك دەدەین كە دەستەی سەرۆكایەتی قەناعەت پێبكەین بەوەی ئەو داوایە داوایەكی یاسایە و كێشەی خەڵكە و پەرلەمان بخاتە ناو داواكاریەكانی خەڵك”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەگەر ئەو پرسە نەخرایە ناو بەرنامەی دانیشتنەكەوە، ئەوا هەموو هەوڵوێستێك لەبەردەمیاندا كراوەیە بۆ ئەوەی پەرلەمان بكەنە شوێنی گفتوگۆی كێشەی خەڵك.

پێشتر 38 ئەندامی پەرلەمان داوایان لە دەستەی سەرۆكایەتی كرد لەدانیشتنەكەی ئەمڕۆی پەرلەماندا پرسی دواكەوتنی موچەی فەرمانبەران و دانوستانەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و بابەتی دارایی بخرێتە كارنامەی كۆبوونەوەكەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا