ئامارێكی مەترسیداری رێژەی بێكاری گەنجان دەخرێتەڕوو

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ئامارێك دەربارەی رێژەی بێكاری گەنجان دەخاتەڕوو، بەپێی خەمڵاندنی ئەو پەرلەمانتارە نزیكەی 500 هەزار گەنج لە هەرێمی كوردستان بێكارن، “دۆخەكە بۆ ڕەگەزی‌ مێ خراپترە، زۆرینەی‌ بێكاری‌ لە ڕیزی‌ كچان ‌و ژناندایە، چ دەرچووانی‌ زانكۆو پەیمانگا، چ ئەوانەی‌ هیچ سەرچاوەیەكی‌ داهاتیان نییەو لە خێزانێكی‌ هەژاریشن”.

عومەر گوڵپی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە بەدواداچوونێكیدا بۆ رێژەی بێكاری لە ناو گەنجان دەڵێت: بە هێندێك پێوەر، ژمارەی‌ گەنجانی‌ بێكارم بە نزیكەی‌ (500 هەزار) گەنج خەمڵاندووە، كە زۆرینەی‌ زۆریان دەرچووی‌ زانكۆو پەیمانگان، ئەوەش ڕێژەیەكی‌ زۆر گەورەیە، ئەمە بێجگە لەوەی‌ هەزاران گەنج لە سەرو تەمەنی‌ (16 ساڵ)یەوە لە پاڵ خوێندنەكەیاندا بەدوای‌ كاردا دەگەڕێن بۆ پاڵپشتی‌ خوێندنەكەیان ‌و دەستیان ناكەوێت، هەروەها هەزارانی‌ تریش جۆرە كارێك دەكەن كە وەك بێكاری‌ وایەو بژێوی‌ ژیانیان دابین ناكات.

ئەوەشی خستووەتە ڕوو، لە ساڵی‌ (2012) ەوە حكومەت دامەزراندنی‌ ڕاگرتووە (ئەوەی ئاشكرایە)، تەنها هێندێك حاڵەتی‌ زۆر تایبەت نەبێت وەك كەرتی‌ تەندروستی‌ یان دامەزراندن بە گرێبەست، بەڵام ساڵانە بەلای‌ كەمەوە نزیكەی‌ (40 هەزار گەنج) دەچنە سەرو تەمەنی‌ (16 ساڵ)ی ‌‌و بەدوای‌ كاردا دەگەڕێن ‌و دەستیان ناكەوێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بە پێی‌ چەند سەرچاوەیەك، رێژەی‌ بێكاریی‌ لە ساڵی‌ (2015) لە كوردستان نزیكەی‌ (15%) بووە ئەو ڕێژەیەش كاتێك بوو كە هێشتا پرۆژەكان نەوەستابوون‌ و مانگانە مووچە بەبێ لێبڕین دەدرا، لەو بەروارەشەوە بەردەوام ڕیژەكە زیاتر بووە بەجۆرێك لە ماوەی‌ شەش ساڵی‌ ڕابردوودا بەهۆی‌ بێ پلانی‌ حكوموت‌و خراپی‌ بەرێوەبردن‌و بەردەوامی‌ گەندەڵی‌‌و بەردەوانی‌ قەیرانەكان، ڕیژەی‌ بێكاری‌ بۆ ئاستێكی‌ مەترسیدار بەرز بووەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا