پەرلەمانتارێك: پاسەوانی‌ بەرپرسان یەكێك لە دەروازە گەورەكانی‌ گەندەڵییە

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت: دەیان هەزار پاسەوان بە مووچەی‌ زیاتر لە موچەی‌ پێشمەرگە دانراون بۆ پاراستنی‌ بەرپرسانی‌ حزبی‌ و سەرۆك عەشیرەت‌ و كەسایەتی‌ جۆراو جۆر كە هێندێك لەوانە تەنانەت هیچ ناونیشانێكی‌ سیاسی‌ یان ئیداریی‌ یان سەربازیشیان نییە و حكومەت هیچ زانیارییەكی‌ بەردەست نییە لەبارەی ژمارە و موچەیان.

عومەر گوڵپی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: لە كۆبوونەوەی لیژنەی دارایی پەرلەمان لەگەڵ وەزیری ناوخۆ و سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی پرسی پاسەوانی بەرپرسانیان خستووەتە ڕوو، بەو پێیەی پاسەوانی‌ یەكێك لە دەروازە گەورەكانی‌ گەندەڵییە، دەیان هەزار پاسەوان بە مووچەی‌ زیاتر لە مووچەی‌ پێشمەرگە دانراون بۆ پاراستنی‌ بەرپرسانی‌ حزبی‌ و سەرۆك عەشیرەت‌ و كەسایەتی‌ جۆراو جۆر كە هێندێك لەوانە تەنانەت هیچ ناونیشانێكی‌ سیاسی‌ یان ئیداریی‌ یان سەربازیشیان نییە.

ئەو پەرلەمانتارە راشیگەیاند: ئەو پاسەوانانە تەنها لە پێناو دڵ ڕازیكردن ‌و كڕینی‌ ئینتیما و دەنگ‌ و پاڵشتیان بۆ لایەنەكانی‌ دەسەڵات لە كاتی‌ هەڵبژاردنەكاندا دامەزراون، ئەمەش بووتە هۆی‌ بەهەدەردانی‌ دەیان ملیار دیناری‌ مانگانە.

باس لەوەش دەكات، حكومەت هیچ زانیارییەكی‌ بەردەست نییە كە تا ئێستا چەند پاسەوان هەیە؟ بڕی‌ كۆی‌ مووچەكەیان چەندە؟ پاسەوانی‌ چی‌‌و كێ دەكەن؟ بەڵام بە پێی‌ زانیاریی‌‌و بەدواداچوونەكانی‌ ئێمە بابەتی‌ پاسەوانی‌ یەكێك لە دەروازە گەورەكانی‌ گەندەڵیە.

روونیشیكردەوە، یەكێكی‌تر لە پرسەكان بریتی‌ بوو لە پرسی‌ خانەنشینی‌ هێزەكانی‌ ناوخۆ، تا ئەو زوڵمەی‌ لە كارمەندانی‌ هێزەكانی‌ ناوخۆ دەكرێت لە كاتی‌ خانەنشینبوونیاندا كۆتایی‌ پێبهێنرێت، كە هەیان پاش بیست ساڵ لە خزمەت تەنها بە (220) هەزار دینار خانەنشین دەبێت.

رۆژی دووشەممە 17 ی ئایار، لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان، لەگەڵ هەریەك لە وەزیری‌ ناوخۆ و سەرۆكی‌ فەرمانگەی‌ هەماهەنگی‌، كۆبووەوە بۆ قسە كردن لەسەر كێشەو گرفتەكانی‌ بەردەم جێبەجێكردنی‌ یاسای‌ چاكسازی‌ بەتایبەتی ئەوەی‌ پەیوەندی‌ بە وەزارەتی‌ ناوخۆوە هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا