پارتی لەناوچە جێناكۆكەكان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن نوسینگە دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پارتی بڕیاریداوە لە سەرجەم ئەو ناوچەكوردستانيانەی دەرەوەى  هەرێم كە بارەگای نییە نوسینگە بۆ كاتی بانگەشەی هەڵبژاردن بكاتەوەو سەرپەرشتییكردنی نوسینگەكانیش دەدات بە كاندیدەكانى تا خۆیان بانگەشە بكەن.

عەدنان كەركوكی، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی كەركوك_گەرمیانی پارتی دیموكرات بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند:وەك پارتی لە ناوچە کوردستانییەکان بانگەشەی ھەڵبژاردنەکانیان دەست پێکردووە و بەشێک لە کاندیدەكانیشیان گەڕاونەتەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان.

راشیگەیاند، لە ھەر لەناوچەیەكی جێناكۆك و لەهەر پارێزگایەك كە  پارتی بارەگای نەبێت  نوسینگەیەک دەکاتەوە و سەرپەرشتیی بانگەشەی ھەڵبژاردنی تێدا دەكەن.

بەوتەی ئەو ئەندامەی سەركردایەتی پارتی، پارتی كاتێك دەچێتەوە كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكان كە بارەگاكانی پێبدرێتەوە چونكە  پارتی دەیەوێت بەبوونی دەسەڵاتەوە بگەڕێتەوە.

بڕیارە ھەڵبژاردنی پێشوەختەی  عێراق مانگی 10ی ئەمساڵ بەڕێوە بچێت و لەئێستاشدا كۆمسیۆن كاتی بانگەشەی بۆ كاندیدەكان دیاریكردووەو زۆربەی لایەنە سیاسییەكان بانگەشەیان دەست پێكردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا